دەڵێی ئاردی دڕیی و دۆنی مەیمونییە.
دڕیی: مەبەست لە بنجی تووتڕک یان چقڵە. دۆن: بەزی تواوە یان چەوری ناوسکی ئاژەڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، ئارد لەناو دڕکوداڵدا بڵاوببێتەوە، بەخەسار دەچێت و کۆناکرێتەوە، هەروەها چەوریی جەستەی هەموو ئاژەڵێک بۆ خواردن دەست نادات، پەندەکە مەبەستی لە کەرەستە و خۆراکی بێبەهایە کە بۆ خواردن ناشێ.[1]