کوردانی سەر ڕێگا.
نووسینی: #قەندیل شێخبزێنی#، 08-04-2023
گەلی کورد لە چاخی چەند سەد ساڵەی پێشووی ئەگەر چی خاوەنی جۆرێک لە حوکمڕانی ناوچەیی خۆی بووە کە خۆی لە میرنیشینەکان دا دەبینییەوە، هەروەها لە هەر سێ پارچەکەیتری کوردستانیش بەهەمان شێوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانی وەکوو گەل و نەتەوەکانی چواردەوری خۆی ئەم حوکمە لۆکاڵیە پاژ پاژ و پچڕ پچڕەی لە چوارچێوەی کیانێکی یەکگرتووی نیشتمانی دا یەک بخەن، کوردیش وەکوو نەتەوەکانی دراوسێی بنجێکی ناسیۆنالیزمی کوردی ئاڤا بکات کە لەگەڵ فەرهەنگ و سرووشت و نەریتی کوردی دا یەکانگیر بێت، وەکوو فارس و تورک نەیتوانی لە چواچێوەی دەوڵەتێکی گەورە دا داژداری کوردستانەکەی بکات، هەر بۆیە نەتەوەکانی چواردەوری بە درێژایی مێژوو، داگیرکەری چ کورد وەک نەتەوە و چ کوردستان وەک نیشتمانەکەی بوون. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=511676&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی: کوردانی سەر ڕێگا=KTML_Link_External_End=