ڕۆژ دێ، شەو دەڕوا، قەزاوبەڵای دنیا ناڕوا.
قەزا: بەسەرهات و کارەساتی ناخۆش (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) تێپەڕبوونی کات لەسەروو توانای مرۆڤەوەیە، واتە: بتەوێت و نەتەوێ کات دەڕوات، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ خۆی لە بەڵا لابدات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەهۆی کەسانی ترەوە تووشی ناهەموارییەک بووبێت، دەسەڵاتی بەسەریا نەشکێ و تووشی زیان ببێت. [1]