ڕۆژ لەسەر ئاوابوونە، فاتێ دەرلینگی لوول دەدا.
فاتێ: فاتم ناوی کەسایەتی نەناسراوە. دەرلینگ: مەبەست لە بەشی خوارەوەی شرواڵی ژنانە. لە کۆمەڵگەدا هەندێک ژن هەیە، لە ماڵی خۆیدا کردە نییە، واتە: دەست و پێ سپییە کار بەڕێکوپێکی ئەنجامنادات. بۆ ئافرەتێک بەکاردێت کە کارنەکەر و تەممەڵ بێت، ڕۆژ تا ئێوارە خەریکی خۆڕازاندنەوە بێت. [1]