ڕۆڵە ئەباسە لە دیوەخان چ باسە.
ئەباس: ناوی کەسایەتییەکی نەناسراوە. پێشوان دەڵێن: پیرێژنێک تەنیا کوڕێکی هەبوو، ئارەزووی دەکرد مێرد بکاتەوە، زووزوو کوڕەکەی بۆ دیوەخان دەنارد، بزانێت کەس باسی شوکردنی دایکی ناکات. مەبەست لە کەسێکە کە نیازی کارێکی هەبێت بیکات، بەردەوام گوێ هەڵخات و پرسیاری لەبارەوە بکات. [1]