ڕێبوار چەند دانیشێت، لە قافلە دوادەکەوێت.
قافڵە: مەبەست لە کاروانی بازرگانییە، لە کوردەواردا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر، کاتێک بازرگانی کراوە، بازرگانەکان بە کۆمەڵ باریان بە وڵاخ هێناو و بردووە. ڕێبوارەکانیش لەبەر ئەوەی ڕێ ون نەکەن، لەگەڵ کاروانی بازرگانەکاندا هاتوچۆیان کردووە. بۆیە ڕێبوار گەر لە ڕێگە خۆی دوابخات یان زۆر دانیشێت، لە کاروان جێدەمێنێت، مەبەست لەوەیە ئەوەی کارێکی هەیە، دەبێت لە کاتی خۆدا ئەمجامی بدات. [1]