ناونیشانی بابەت: تۆڵەکردنەوە لەکلتوری #بەعس#دا
ئامادەکردن و نووسین: هیوا موسا
فۆکۆ لە پەڕتووکی دسپلین وسزادا مێژوی قۆناغە جۆراوجۆرەکانی سیستمی سزاو لەدایک بوونی زیندان و ئەو بەرەوپێشچونانەمان بۆ دەخاتە ڕوو کەبەسەر سیستمی سزادا هاتووە، هەر لە چاودێری تەواوی بەندکراوانەوە بۆ لەسێدارەدانیان. فۆکۆ ئەو ڕێگاو شێوازانەمان بۆ بەیان دەکات کە چۆن تێیدا سیستمی سزادان لە ئازاری توند لەسەر جەستە وە گواستراوەتەوە بۆ ئازاری ڕۆحی. بەندینخانە بەلای فۆکۆوە سیستمێکی داخراو کۆنتڕۆڵکراوە، ئەو جێگەیە کە تاکەکان دەخرێنە ژێر چاودێری توندەوە، ئیدی دەسەڵات لەوێ وە خۆی پەخشدەکات.
سیستمی سزا لەپێش سەدەی هەژدە ڕاستەخۆ لەسەر جەستەبوە وەک لێدان وهەڵواسین و ئازاردان و تەنانەت لەسێدارەدانیش، ئەمانە هەموو بۆ ئەوەبو هەتا ببێت بەوانەیەک بۆ ئەوانی تر کە کاری لەم شێوەیە نەکەن، بەڵام لەسەدەی هەژدەبەدواوە ڕیفۆرمیستە فەڕەنسەیەکان پرسەکانی خۆیان لەسەر سیستمی سزا چرکردەوە بە جۆرێک داوای کەمکردنەوەی سزایان دەکرد بۆ تاوانباران، ڕیفۆرمیستەکان پیان وابو کە ئامانج لە سیستمی سزا نابێت تۆڵەکردنەوەبێت بەڵکوو دەبێت هەوڵێک بێت بۆ ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی تاوان لەداهاتودا. ئەوەی بۆ من گرنگ بو لەم خوێندنەوەدا، ئەوەیە کە قسەلەسەر ڕەفتاری بەعس و سیستمی سزاکەی بکەین لە زینداندا، کە لەم پەڕتووکەی هاوڕێ حەکیمدا هاتووە، کەچۆن زیندانی بەعس بەدیوێکدا جێگەیەک بووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگە، لە هەمان کات جێگەیکیش بووە بۆ تۆڵە کردنەوە.
لەئەشکەنجەکانی کەسی زیندانیکراودا ئەوە دەبینیت کە تۆڵەکردندەوە زاڵە بەسەر سزای زیندانیاندا، ئەوان لێت نادەن تەنیا لەبەر ئەوەی دان بنێیت بەوشتانەی کەلەسەر تۆ وتراون، وەک ئەوەی نووسەر پێی وایە، بەڵکوو بەشێکی شاراوەی پشی ئەم لێدان و ئەشکەنجەدانە ئەو تۆڵە کردنەوەیە، کەلای بەعس و دەوڵەتەکەی هەیە، ئەوان لەقامچی و هەڵواسین و فەلاقەکردنی دکتۆر حەکیمدا دەیانەوێت بەکەسی بەندکراو بڵێن، کە چۆن لەژێر دەستی ئێمەداو بەدزی دەوڵەتەوە هەستاوی بەئەنجامدانی کاری دژ بە ئێمە. کلتوری هەڵواسین ولێدان وئەشکەنجە و لەسێدارەدان ، کولتووری سزای پێش درووستوبوونی دەوڵەتی مۆدێرنە، چون دەوڵەتی مۆدێرن بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە ڕێگەی ئاسانتری لەبەردەستدایە، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیاندا ڕێگەو فۆرمی تر دەگرێتەبەر زیاتر سزایەکی ڕۆحی یە وەک ئەوەی جەستەی بێت. ئەو تەنانەت نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان ناوەندی ئامارو چەندان ناوەندی تریش وەک ناوەندی کۆنتڕۆڵ دەبینێت بەسەر کۆمەڵگەو تاکەوە وەک ئەوەی فۆکۆ پێمان دەڵێ. بەڵام سزای زیندانەکان لە ئێراقدا هێشتا لەو قۆناغەدایە کە ناو دەبرێت بەزیندانەکانی پێش سەدەی هەژدە، هێشتا لێدان و ئەشکەنجە و لەسێدارەدان زمانی ئاخاوتن وەسیلەیەی گفتوگۆیە لەگەڵ زیندانداو تەنیا وەسیلەیە بۆ کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگە.
بۆ من کلتوری تۆڵەکردنەوە لە زیندانەکانی بەعسدا بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆئەو پێکهاتە خێڵگەرێتییەی کە بەعس تێیدا لەدایک بوەو وەبەردەوامیشی بەخۆی داوە تێیدا، بۆ نموونە لەزمانی یەکێک لەشاهید حاڵەکانی زیندانەوە گوێبیستی ئەوە دەبین و وەک کامێرەمانێک بەجوانی ڤیدیۆی ئەو تۆڵەکردنەوەی بەعوسمان بۆدەکات لەسەر دکتۆر حەکیم و دەڵێ ( دوای ئەوەی (حەکیم) یان لەژێر فەلاقەو هەڵواسین وکارەبا دەرهێنا هێنایان بە عەمودێکەوە ( سی و شەش) کاتژمێر دەستەکانیان بەستەوە بەشێوازی هەڵواسین، بە جۆرێک پێی یەکانی لەعەرز پچڕابوون، هەر جەلادیکیش بەو جێگادا تێدەپەڕی بۆ سەرئاو ، جگەرەکەی دەستی بە جەستەی دکتۆر حەکیمەوە دەکوژاندەوە. کاتێک هاوردیانە ژوورەکەی ئێمەوە وتی هیچی کە ماوە بەرانبەرم بیکەن) . خودی دکتۆر حەکیم خۆی دەڵێت: هەموو ئەشکەنجە قوورسەکانی من بۆ ئەوەبو کە ئیعتراف بکەم ، بە ئیعترافکردنیشم لەسێدارەدان بو، پرسیارەکە ئەوەیە بۆ دەبێت دوای ئیعترافیش بتکوژن، ئەگەر کلتوری تۆڵە لەهەناوی ئەم سیستمەدا نی یەو وەک وزەی ئاڕاستەکەری ئەم سیستمە نی یە؟ کلتوری تۆڵەکردنەوە سەربەندونیا نەریتە هاوتەریبە بەخێڵەوە، یەکێک لەجیاوزیەکانی کۆمەڵگەی خێڵەکی لەگەڵ کۆمەڵگەی مۆدێرندا برتی یە لەکلتوری تۆڵەکردنەوە، لەخێڵدا تاوانبار نادرێت بە دادگا چون شتێک بەناوی دادگای مەدەنی لەناو خێڵدانی یە، دادگای خێل واتە تۆڵەکردنەوە یان لێ خۆش بوون. بەڵام کاتێ کۆمەڵگەی مەدەنی درووست دەبێت و دەوڵەتی مۆدێرن پەیدا دەبێت ، ئیدی دەوڵەت بەو ئەرکە هەڵدەسێت لە ڕێگەی دادگای مەدەنییەوە، دادگا دوای لێکۆڵینەوەی مەدەنی بڕیاری خۆی دەدات، نەک تاوانبار بدرێت بە خێڵ هەتا تۆڵەی لێ بکرێتەوە. یەکێک لەماتەوزەکانی خێڵ بریتی یە لە کلتوری تۆڵەکردنەوە، بە جۆرێک خێڵ بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت لەمەترسییەکان هەمیشە چەکی تۆڵەکردنەوەی بەدەستەوەیە لەنەیارەکانی، ئێمەش لەزمانی کەسی زیندانی کراو ئەشکەنجە دراوە لەم پەڕتووکەدا ئەو لایەنەی بەعوسمان بۆ ئاشکرا دەبێت کەچۆن ویستویتی لە ڕێگەی ئەشکەنجە قوورسەکانی لەسەر دکتۆر حەکیم تۆڵەبکاتەوە لەکەسی ناوبرا.واتە دەوڵەتی ئێراق لە ڕێگەی ئەشکەنجەکانی لەسەر دکتۆر حەکیم ئەوەمان پێ دەڵێت کەسیستمی سزا لەم دەوڵەتەدا سیستمێکی خێڵەکی بوەولەسەر تۆڵەکردنەوە وەستابو.[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=