پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,682
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,304
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کچە کوردێکی ئێزدی لە فەلەستین: تەمەنم تەنیا 10 ساڵ بوو لە چەکدارێکی داعش مارەکرام
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ مەریەم

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ مەریەم
ناسر عەلی
مەریەم، کچە کوردێکی ئێزدییە، تەمەنی تەنیا هەشت ساڵ بوو کە لە شنگال کەوتە دەستی#داعش# ، لە تەمەنی 10 ساڵیدا لە شاری ڕەققە لە چەکدارێکی داعش مارە دەکرێت و دوای ماوەیەک دەبێتە دایکی کوڕێک. ئەو دەڵێت: ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی لە نۆ ساڵی ڕابردوودا دەستدرێژیی ئەو چەکدارەی داعش بۆ سەری و لەدایکبوونی کچەکەی بووە لەنێو ئۆتۆمبێلدا.

مەریەم کە ئێستا لە گوندێکی فەلەستینە و ڕووداو قسەی لەگەڵ کردووە، دەڵێت: زۆر بیری کەسوکارەکەی دەکات، بە تایبەتیی دایکی. دەشڵێت قسە لەگەڵ دایک و باوک و براژنەکانی دەکات، بەڵام لەگەڵ براکانی نا، چونکە بە گوتەی خۆی، لەسەر ئەوەی بووەتە موسڵمان قسەی لەگەڵ ناکەن.

سەبارەت بە گوزەرانی لە فەلەستین دەڵێت: لە خانوویەکی کرێ دایە، ژنێکی خێرخواز کرێی خانووەکەی بۆ دەدات، هەر ئەو ژنەش پارەی خەرجییەکانی دیکەی بۆ دابین دەکات.

خەون و خۆزگەی مەریەم ئەوەیە بگەڕێتەوە نێو کەسوکارەکەی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: جارێ نا، چونکە هەندێک کاری ماون لە فەلەستین دەبێت تەواویان بکات، کە پەیوەندییان بە ئاییندەی دوو منداڵەکەیەوە هەیە.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ مەریەم

ڕووداو: ئەم کاتەت باش لۆسیا، با یەکەم جار گۆیمان لە چیرۆکی تۆ بێت، ئەگەر لە بیرت بێت تەمەنت چەند ساڵ بوو و لەگەڵ کێ کەوتییە دەستی داعش، لە خزمەکانتان چەند کەس بوون و چەند کەستان کەوتنە دەستی داعش؟

مەریەم: ئێمە نۆ کەس بووین، من و براکانم لەگەڵ ماڵی خاڵمان بووین و ئێمە لەگەڵ ئەوان کەوتینە دەستی داعش. بنەماڵەی من ڕزگار ببوون، بەڵام من و براکانم لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراین، دوای ئەوە نزیکەی ساڵێک لە ماڵێکدا بووین، دواتر براکانی منیان برد و لەوێ دەرچوون و ڕزگار بوون. دوای ئەوەی من لە براکانم جیاکرامەوە، کاریگەریی زۆری لەسەر من درووستکرد، من دەمویست لەگەڵ براکانم بم. دواتریش منیان لەگەڵ خالۆژنم و کەسانی دیکە برد.

ڕووداو: دەتوانی بۆمان باس بکەی کە چۆن لە هەردوو برات جیاکرایتەوە، ئەوکات ئێوە لە کوێ بوون، ئایا لە شنگال بوون، لە تەلعەفەر بوون لە کوێ بوون، چوون دوای ساڵێک لە براکانت جیاکرایتەوە؟

مەریەم: ئێمە لە تەلەعفەر بووین، ئەوان هەردوو برای منیان برد، نازانم چییان لێکردن.

ڕووداو: تەمەنیان چەند ساڵ بوو ئەو کاتەی بردیانن؟

مەریەم: یەکێکیان لە خۆم بچووکتر بوو، من ئەو کات هەشت ساڵ بووم، ئەوی دیکەیان دوو ساڵ لە خۆم گەورەتر بوو، هەر یەکیان دوو ساڵ لە خۆم بچووکتر و گەورەتر بوون، بەمشێوەیە بوو.

ڕووداو: بە چ شێوەیەک براکانت لێت جیا بوونەوە و ئەوان هاتن؟ تۆیان بۆ کوێ برد؟

مەریەم: ئەوان (داعشەکان) ئێمەیان بردە شوێنێکی وەکوو قوتابخانە، کچەکانیان برد، کوڕەکانیان برد، گەورەکانیان برد هەموویانیان جیاکردەوە و دوای ئەوە کچەکانیان بە جیا برد. دواتر پەیوەندیم کرد بەدایک و باوکمەوە و وتیان براکانت هاتوونەتە لای ئێمە. منیش هەوڵمدا هەڵبێم بەڵام نەمتوانی، من بچووک بووم.

ڕووداو: چۆن بوو ئێوەیان لە تەلعەفەر گواستەوە، چەند کەس بوون و ئێوەیان بردە کوێ؟

مەریەم: ئێمەیان برد بۆ قوتابخانەیەک و هەر جار کەسێکیان دەهات کچێکیان هەڵدەبژارد و لەگەڵ خۆی دەبرد.

ڕووداو: لە کوێ بوو؟ ئەو شوێنەی کە کچەکانیان بۆ گواستبووە وە کوێ بوو، لە سووریا بوو یان لە ئێراق، بە چ شێوەیەک دەهاتن و کچەکانیان هەڵدەبژارد؟

مەریەم: ئەو کاتەی ئێمەیان لە تەلعەفەر گواستەوە، ئێمەیان بردە شوێنێک وەکوو زیندان بوو، نازانم لە کوێ بوو، پێم وایە ناوی بادۆش بوو، لەوێ ئێمەیان بردە ڕەققە، دوای ڕەققە هەندێکیان بردە نۆفێ، هەندێکیان بردە شوێنی دیکە، بەمشێوەیە ئێمەیان بڵاوەپێکرد، هەر کەسێک کچێکی بۆ خۆی دەبرد. دواتر من نزیکەی دوو ساڵ لە زیندان بووم و دوای دوو ساڵ بە منیان وت تۆ گەورە بوویت و پێویستە شوو بکەیت.

ڕووداو: ئەو کات تەمەنت چەند ساڵ بوو؟

مەریەم: 10 ساڵ.

ڕووداو: دواتر کە وتیان هەر دەبێ شوو بە کەسێک بکەی، چی ڕوویدا؟

مەریەم: ئەو کاتەی منیان برد، لە دەستپێکدا کەسێک منی بەخێو کرد (لە لای کەسێک بوو) کە خەڵکی تورکیا بوو، لە لای ئەو و ژنەکەی بووم تاوەکوو ئەو کاتەی گەورە بووم، دوای ئەوەی کە گەورە بووم بە منیان وت پێویستە شوو بکەیت، من پێموتن ئێستا نا، ئەوان وتیان دەبێ شوو بکەیت و ئەگەر ڕازی نەبی بە زۆر بە شوو دەدرێیت.

ڕووداو: ئەو کاتی وتیان دەبێ شوو بکەیت، تەمەنت چەند بوو، یەکەم جار لەگەڵ کێ بە شوو درای، بە بێرت دێت کێ بوو ئەو کەسە، تەمەنی چەند بوو و خەڵکی کوێ بوو؟

مەریەم: ئەو کاتەی وتیان دەبێ شوو بکەیت، تەمەنم نزیکەی 10 ساڵ بوو و کەسێکی قەڵەو بوو، پرچی درێژ و ڕیشێکی درێژی هەبوو، بۆیەش من زۆر ترسام، ئەوەندە دەترسام کە خەونم پێوە دەبینی. دوای ئەوەی زانیان کە ترساوم وتیان پێویستە بیفرۆشین. منیان بردە میوانخانەیەکی تایبەت بە فرۆشتن، کەسێک هات کە زۆر باش بوو و وتی من دەیبەم و وەک کچی خۆم بەخێوی دەکەم تاوەکوو گەورە ببێ و دواتر بە شووی دەدەم. ئەو کەسە منی برد و نزیکەی دوو ساڵ منی بەخێو کرد و من گەورە بووم، شێخ و ئەمیری گەورەیان وتی دەبێ ئەو کچە شوو بکات، تەنانەت کە خۆشی نەیەوێت، هەر دەبێ بە شوو بدرێت.

ڕووداو: پرسیارەکەم ئەوەیە، تەمەنت چەند بوو کە تۆیان بە شوودا؟ 10 ساڵ بووی؟ گوتت دوو ساڵ لای کەسێک مایتەوە. واتە تۆ 12 ساڵ بووی یان 10؟ چۆن بوو؟ کەسەکە خەڵکی کوێ بوو؟ تۆ لە کوێ بووی؟ پڕۆسەکە چۆن بوو؟ تۆیان لە خانووێکدا بینی؟ هاتن بتبینن یان دوو ساڵ لای کەسێک مایتەوە و دوای باڵقبوون تۆیان مارەکرد؟

مەریەم: من بۆ ماوەی دوو ساڵ لە لای ئەو پیاوە بووم کە منی بەخێوکرد. دواتر کەسێک هات وتی دەمەوێ ژن بێنم. کەسێکی گەنج بوو. بەڵام دایکی ڕێگەی پێ نەدا، چونکە ئێمە کەنیزەک بووین و ڕێگەی نەدا ژیانی هاوژینی لەگەڵ کەنیزەکێک پێکبێنێت. ئەوەیان کەسێکی سووری بوو. دوای ئەوە، کەسێکی فەلەستینی هات و پێیوتم پێویستە گوێم لێ بگری. دواتر منی مارەکرد و ئێمەیان برد بۆ ئەوەی خوێنمان بپشکنن کە ئایا لەگەڵ یەک دەنگونجێین یان نا. پاشان بردیانین بۆ لای دادوەر. لای دادوەر پرسیان تەمەنم چەندە، وتیان 16 ساڵە، چونکە ئەگەر گوتبام 10 ساڵانم، ڕێگەیان پێ نەدەداین لەو تەمەنەدا هاوسەرگیری بکەین. بۆیە وتیان تەمەنی 16 ساڵە بۆ ئەوەی مارە بکرێم. دواتر گرێبەستی هاوژینییان نووسی و منیان بردە بازاڕ و سوپاس بۆ خوا زێڕ و هەموو شتێکیان بۆ کڕیم. هەروەها مارەییشیان پێ دام.

ڕووداو: بۆچی لە بەرانبەر دادوەر نەتوت 10 ساڵانم کاتێک کە ئەوان وتیان 16 ساڵیت؟ بۆچی ڕازیبوویت شوو بەو فەلەستینییە بکەیت؟ تەمەنی چەند ساڵ بوو؟

مەریەم: تەمەنی 24 ساڵ بوو. تەمەنی منیش 10 ساڵ بوو. ئەوان منیان ترساند و وتیان نابێت بڵێیت تەمەنت چەند ساڵە. منیش زۆر بە باشی نەمدەزانی تەمەنم چەندە. بۆیە منیان ترساند بۆ ئەوەی نەڵێم تەمەنم چەندە.

ڕووداو: زمانی ئەوانت نەدەزانی؟ لە زمانی عەرەبی تێنەدەگەیشتی بۆیە؟

مەریەم: عەرەبیشم بە باشی نەدەزانی. تەنیا هەندێکم دەزانی. تازە فێری هەندێ عەرەبی ببووم. هەر نەمدەزانی دادوەر چییە، نەمدەزانی ژیانی هاوژینی چییە. تەنانەت نەمدەزانی دەمبەنە کوێ، نەمدەزانی بەشووم دەدەن.

ڕووداو: کاتێک بردیانی بۆ ئەوەی زێڕ و جلت بۆ بکڕن، تۆیان بۆ کوێ برد؟ کوێی سووریا بوو؟ لە بیرتە؟ ئایا شاییان بۆ کردی؟ ئەو ڕۆژە چۆن بوو؟

مەریەم: بەڵێ لە بیرمە. من و یەکێک لە ژنەکانیان بووین. ئێمەیان بردە بازاڕ. زێڕ و جلیان بۆ کڕیم. پارە و هەموو شتێکیان پێدام. لای ئەوان ئەم شتانە شەریعەتن. بۆیە پێویست بوو ئەو شتانەم پێ بدەن. ئەمە لە شەریعەتی ئەواندایە. لە بازاڕی ڕەقە جل و شتەکانم کڕین.

ڕووداو: ڕۆژی گواستنەوەکەت لەبیرە؟ ئایا ئاهەنگیان بۆ ڕێکخستی؟ هەستت چۆن بوو؟ ئایا بە دڵت بوو تۆ وەک کەسێکی 10 ساڵی و پیاوەکەش 24 ساڵی؟ ئەگەر تۆ شووت بەو نەکردبا، لە چی دەترسایت، لەوەی کە کەسێکی گەورەتر بێت و بتبات؟

مەریەم: شایی و میوزیک و ئەو شتانە لای ئەوان حەرامن.. بە منیان وت ئەگەر بمەوێت جلی سپیی بووکێنی لەبەربکەم، بەدڵم بوو بەڵام نەک لەبەر هیچ شتێک، بەڵکوو لەبەر ئەوەی نەمدەزانی شایی و ئەو شتانە چین. لەبەر ئەوەی زۆر بچووک بووم. دواتر منیان بردە ماڵێک. لەو ماڵەدا پیاوەکە تەماشای منی دەکرد و منیش تەماشای ئەوم دەکرد. نەمدەزانی. شتێکی نامۆ هەبوو. نەمدەزانی چی هەیە. نەمدەزانی هاوسەرگیری چییە. دواتر ئێوارە داهات و ئەو دەیزانی چیدەکات، بەڵام من نەمدەزانی چی هەیە. هەستم دەکرد شتێکی نائاسایی هەیە، بەڵام نەمدەزانی چییە. دواتر بوو ئێوارە و پێیوتم وەرە بنوو. منیش چووم. شتێکی زۆر نامۆیە. زۆر زەحمەتە. هەستم زۆر ناخۆش بوو.

ڕووداو: چەند ساڵ لای مایتەوە؟ چ شتێکی بە زۆرەملێ لێی کردیت و چی بەسەرتهێنا؟ دووچاری چ نەهامەتیێک هاتی لای ئەو؟ لە کوێ بوون، ئایا لە ڕەقە بوون؟ ئایا هیچ منداڵێکت لێی هەبوو؟

مەریەم: ئێمە لە ڕەققە بووین. دوای ساڵێک دووگیان بووم. دواتر منداڵەکەم بوو، کە کوڕێک بوو. ناوی خەتابە. دوو مانگ دوای ئەوەی کە خەتابم بوو، ژنێکی دیکەی هێنا، بەڵام ژنی دووەمی عەرەب بوو، وەکوو ئێمە نەبوو. دوای ئەوە زۆر کێشەمان لەنێواندا درووستدەبوون و زۆر لە منی دەدا. ئەو ساڵە زۆر نەهامەتیم چەشت. دوو مانگ دوای ئەوەی کە ئەو ژنەی هێنا، دووبارە دووگیان بوومەوە، واتە دوو مانگ دوای منداڵەکەم، دووگیان بوومەوە بە کچەکەم کە ناوی جەنایە. کاتێک کە دووگیانبووم، دووبارە کەوتینە ژێر گەمارۆ و خواردن و ئەو شتانەمان پێ نەدەگەیشت. گەمارۆ هەبوو. بۆردوومان هەبوو.

ڕووداو: لە کوێ بوون؟ تۆ هێشتا لە ڕەققە بوویت؟

مەریەم: نەخێر لە ڕەققە ڕۆشتم. لە ناوچەیەکی پێش باغۆز بووم... سووسە. دواتر لە سووسەوە چووینە باغۆز.

ڕووداو: چەند لەو شوێنانە مانەوە کە بۆردوومان دەکران؟ بۆ ماوەی چەند ساڵ لەگەڵ ئەو پیاوەدا مایتەوە؟

مەریەم: من دوو ساڵ و نیو لای مامەوە. یان دوو یان سێ ساڵ لای ئەو بووم. ئێمە هاوژین بووین. دواتر هێشتا بە کچەکەم دووگیان بووم، ئێمەیان بردەدەرەوە. ئاگربەست ڕایگەیێندرا. ئێمەیان لە باغۆز بردە دەرەوە و ئێمەیان بردە کەمپی هۆل.

ڕووداو: کە تۆ چوویتە کەمپی هۆل، ئەویشت لەگەڵ بوو؟ چەند ساڵ لەوێ مانەوە؟ چی بەسەر پیاوەکە هات؟ کوژرا؟

مەریەم: تەنیا ژن و بریندارەکانیان لە باغۆز بردە دەرەوە، بەڵام ئەو لەگەڵم نەهات. بە منی گوت: تۆ بڕۆ. کە تۆ بە سەلامەت دەرچووی، دواتر من دێم. دواتر من چوومە کەمپی هۆل و دوای دوو مانگ یان شتێکی وا من چوومە دەرەوە و هێشتا لەگەڵ ئەودا لە پەیوەندیدا بووم. واتە قسەمان لەگەڵ یەکدیدا دەکرد. دوو مانگ لە کەمپی هۆل بووم. زۆر بێ ئۆقرە بووم، بۆیە لە کەمپەکە چوومە دەرەوە. منداڵم لەگەڵ بوو و نەمدەتوانی پارەیەکیان بۆ خەرجبکەم. دوای ئەوەی کە دەرکەوتم، چوومە ئیدلب. لە ئیدلب پەیوەندیمان بڕا. چوومە فەلەستین، دوای ئەوە، ڤیدیۆیێکی ئەویان بڵاوکردەوە، وتیان کوژراوە.

ڕووداو: چۆن لە ئیدلبەوە چوویتە فەلەستین؟ هیچ کچێکی دیکەی ئێزدیت لەگەڵ بوو لە کەمپی هۆل؟ کەست دەناسی؟ کەی چوویتە فەلەستین؟

مەریەم: 2019 ئێمە لە کەمپی هۆل چووینە دەرەوە و ڕۆیشتین بۆ ئیدلب. من لە مانگی منداڵبوونەکەمدا بووم. بە ڕێگەوە، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا منداڵەکەم بوو. نەخۆشخانە و دکتۆر نەبوون. ڕێگەکەش چۆڵەوانی بوو. منداڵەکەم پەیدابوو. زۆر ئازار و ژانم هەبوو. لەو ماندووبوون و دوای ئەو هەموو ڕێکردنە، منداڵەکەم لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا پەیدا بوو. منداڵەکانم بردن و لەگەڵ قاچاخچیێک چووین بۆ ئیدلب. نزیکەی سێ مانگ لەوێ بووم. من هیچ کچێکی ئێزدیم نەدەناسی و خۆم تێکەڵ بە کەس نەدەکرد. دواتر لە ئیدلبەوە ڕۆشتم بۆ تورکیا. ماوەی 30 کاژێر بە پێ ڕۆشتم لە کاتێکدا کە تازە منداڵەکەم ببوو. زۆر زەحمەت بوو.

ڕووداو: چۆن لە ئیدلبەوە 30 کاژێر بە پێ ڕۆشتی بۆ تورکیا؟ چۆن لەوێوە چوویتە فەلەستین؟ ئایا بە قاچاخ ڕۆیشتی یان پاسپۆرتتان یان وەڵاتینامەتان هەبوو؟

مەریەم: نەخێر، بە قاچاخ بوو. پاسپۆرت و هیچمان نەبوو، بەڵام کە ڕۆیشتینە تورکیا بۆ ماوەی هەشت مانگ لە تورکیا ماینەوە. دواتر ئێمەیان بردە میسر و لەوێشەوە بۆ فەلەستین.

ڕووداو: مامەڵەی ئەوان لەگەڵ تۆ چۆن بوو؟ ئەوان دایکوباوکی ئەو پیاوە داعشە بوون کە لە سووریا کوژرا؟ دایکوباوکی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکردی؟ ئێستا لای ئەوانی یان چوویتە شوێنێکی دیکە؟

مەریەم: ئەوان باش بوون. هیچ کەموکوورتییان نەدەکرد، بەڵام گەنجەکانیان هەندێک ناخۆشییان بۆ درووستکردم بۆیە لە ماڵیان چوومە دەرەوە و سوپاس بۆ خوا خەڵکی باش بوون و ماڵێکیان بۆ بەکرێ گرتم و هەموو خەرجیێکیان بۆ دابینکردم.

ڕووداو: ئەمە چەندە لای ئەوان ڕۆشتیت؟ ئێستا لە کوێی فەلەستینیت و چۆن دەژیت؟

مەریەم: ئێمە لە نابلسین، بەڵام ئەوان لە ناوچەیەکی دیکە بوون. ڕێگەی نێوان من و ئەوان نیو کاژێرە. ئێستا من و کچەکەم لە ماڵی خۆمانداین و بەتەنیاین. سوپاس بۆ خوا خەڵکی خێرخواز لە هیچ شتێک درێغیمان لەگەڵدا ناکەن.

ڕووداو: کێ یارمەتیی ئێوە دەدات؟ چۆن دەژین؟ کێ شیر و خواردن و شتتان بۆ دێنێت؟ کێ یارمەتیتان دەدات؟ تۆ هیچ کارێک دەکەیت؟

مەریەم: نەخێر، من هیچ کارێک ناکەم. منداڵەکانیشم گەورەن و پێویستیان بە شیر و دایبی نییە. خواردن دەخۆن، بەڵام سوپاس بۆ خوا، ئەو ژنە هەموو شتێکم بۆ دێنێت. خواردن دێنێت، ئاو و هەموو شتێک دێنێت، تەنانەت خەرجییەکەشم پێ دەدات.

ڕووداو: کام ژن خواردنت بۆ دێنێت؟ مەبەستت کێیە؟

مەریەم: ژنێکە. ژنێکی خێرخوازە.

ڕووداو: لە کەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ ماڵەوەتان لێرە درووستبووە؟ تۆ لەگەڵ هیچ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەت لێرە لە کوردستان لە شنگال قسە دەکەیت؟

مەریەم: من لەگەڵ دایکم قسە دەکەم. لەگەڵ براژنەکانم قسە دەکەم، کەمێکیش لەگەڵ باوکم قسە دەکەم، بەڵام لەگەڵ براکانم نا.

ڕووداو: بۆچی ناگەڕێیتەوە؟ دایک و باوکت پێتناڵێن وەرەوە؟ بیری کێ دەکەیت لێرە؟ زیاتر بیری کێ دەکەیت؟

مەریەم: دایکم.

ڕووداو: دایکت؟

مەریەم: بەڵێ. زۆر بیری دەکەم.

ڕووداو: کە قسەی لەگەڵ دەکەی، دڵتەنگ نابیت؟

مەریەم: بەڵێ، زۆر دڵتەنگ دەبم. کاتێک دەبینم کچێک لای دایکیەتی، من زۆر خەمگین دەبم، چونکە شتێکی وام نییە پێی ئاسوودە بم. زۆر خەم دەخۆم.

ڕووداو: بۆچی ناتەوێت بگەڕێیتەوە؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کەس یارمەتیت نادات؟ کەس پێتناڵێت وەرە؟ هۆکار چییە کە ناگەڕێیتەوە؟

مەریەم: دەمەوێت بگەڕێمەوە بەڵام نەک ئێستا، چونکە هەندێ کارم هەیە دەبێت تەواویان بکەم و دواتر بێم. هەر کە لە سەلامەتیی منداڵەکانم دڵنیابوومەوە دێم.

ڕووداو: تۆ حەز دەکەیت بگەڕێیتەوە؟ ئەگەر هەندێ کەس هەبن لێرە بیانەوێت یارمەتیت بدەن، دەتوانیت بگەڕێیتەوە؟

مەریەم: بەڵێ، بەڵام نەک ئێستا. تەنیا تاوەکوو ئەو کاتەی لە منداڵەکانم دڵنیادەبمەوە و بزانم منداڵەکانم سەلامەت دەبم، ئەو کات دەگەڕێمەوە.

ڕووداو: بۆچی ئەم پەچەیە (نیقاب) دەکەیت؟

مەریەم: کاتێک کە منیان بردە نێو ئایینی ئیسلامەوە، وتیان پێویستە عەبا لەبەرکەی. ئەم عەبایە کە هەموو لەش دادەپۆشێت و ئەم پەچەیەش دەموچاو دادەپۆشێت. دەڵێن پێویستە خۆمان داپۆشین، چونکە هاوژینی پەیامبەر وایکردووە و بۆ ئەوەی کەس نەمانبینێت. واتە ئەو کاتەی چوومە نێو ئیسلام، ئەم جلەیان لەبەرکردم.

ڕووداو: دایک و باوکت ناڵێن بگەڕێوە؟ تۆ چییان پێ دەڵێی؟ دەتەوێت بگەڕێیتەوە؟ ئەگەر کەسێک یارمەتیت بدات کەی دەگەڕێیتەوە؟

مەریەم: ئەوان زۆر پێمدەڵێن. دەڵێن وەرەوە بگەڕێوە، بەڵام هەندێ شت لە مێشکمدان، هەر کە تەواومکردن ئەگەر خوا حەزبکات دێم. من بەڵێنم بە دایکم داوە کە دەگەڕێمەوە.

ڕووداو: واتە تۆ حەزدەکەیت بگەڕێیتەوە و دایک و باوک و کەسوکارت ببینی؟

مەریەم: بێگومان.

ڕووداو: وێنەی تۆمان بینین. جلی پزیشکت پۆشیوە. بۆچی ئەو جلانە دەپۆشی؟ هیوا و ئومێدەکانت چین دوای ئەو ناخۆشیانەی کە پێیدا تێپەڕبووی، خەونەکانت چین؟

مەریەم: لەو کاتەوەی کە هاتوومەتە فەلەستین و خۆمم لە قوتابخانە ناونووسکردووە، تەنانەت لەو کاتەوەی کە منداڵیش بووم، خەونم ئەوە بووە ببمە پزیشک، چونکە زۆر ناخۆشیم بینی. دەمەوێت ئەوانەی بریندار دەبن و یان نەخۆشن تیماریان بکەم و چارەسەریان پێ بدەم و خزمەتیان بکەم.

مەریەم بە جلی پزیشکییەوە لە فەلەستین.

ڕووداو: ئێستاش هەر موسڵمانی و نوێژەکانت دەکەیت؟ چونکە بە زۆرەملێ ئایینەکەتیان پێ گۆڕی و دەزانی کە چەند ستەمیان لێ کردیت؟ هەندێ کەس تۆیان بە ناوی ئیسلامەوە ئازاردا و لە چەندین کاتدا زۆریان بەسەردا هێنایت. لە تەمەنی 10 ساڵیان تۆیان بەشوودا کە ئەوە لە ئایینی ئیسلامدا نییە کەسێک لە 10 ساڵییدا بەشوو بدرێت. دوای بینینی ئەمانە، تۆ هێشتاش موسڵمانی؟ هێشتا نوێژ دەکەیت؟

مەریەم: ئایینی ئیسلام لەگەڵ ئەوەدا نەبوو ئەو ستەمە لە من بکرێت، چونکە ئایینی ئیسلام پێویستی بەوە نییە یەکێک بە زۆرەملێ ببێتە موسڵمان، ئەمە هەرگیز قبووڵ ناکرێت. بەڵام تەنیا داعش وا بوون و وتیان پێویستە ببێتە موسڵمان؛ ئەگەر نەبێتە موسڵمان لێیدەدەین.

ڕووداو: بۆچی پەچەکەت لێ ناکەیتەوە و بێ پەچە قسەمان بۆ بکەیت؟ پێتوایە گوناهە؟ چونکە پێتگووتم حەرامە ژن و پیاو قسە لەگەڵ یەک بکەن، بۆچی پەچەکەت لانابەیت و بەو شێوەیە قسەمان بۆ بکەی؟

مەریەم: ناتوانم.

ڕووداو: حەرامە یان ناکرێت یان بۆچی؟

مەریەم: مەبەستت بۆچی من پەچەکەم لانابەم؟

ڕووداو: بەڵێ، بۆچی بێ پەچە قسە ناکەی؟ بۆ ئەوەی ئێمە و خەڵکیش تۆ ببینین

مەریەم: نەخێر، ناتوانم. ئەمە بە دەستی خۆم نییە و ناتوانم لایبەم.

ڕووداو: لەبەر ئەوەی گوناهە و حەرامە یان لەبەر چی؟

مەریەم: من زۆر شتم لێرە بینیون کە زۆر باشن، نەک لەبەر ئایینی ئیسلام، بەڵام زۆر شت زۆر باش بوون. تەنانەت هەندێکیان لای ئێمە هەبوون و لای ئەوانیش هەبوون، کە شتی باشن. بەڵام لەبەر ئایینی ئیسلام نییە کە ئەم شتەم پۆشیوە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە خۆم لە خەڵکەکەیان بپارێزم.

ڕووداو: دەبینین لە وێنەکانتدا دەردەکەوێت نینۆکەکانت درێژن و بۆیە کراون، ئایا لە ئایینی ئیسلامدا ئەوە ڕێگەپێدراوە؟

مەریەم: نەخێر، ئەمە قبووڵکراو نییە، تەنانەت لە نوێژەکانیشیاندا ڕێگەی پێ نادرێت، بەڵام من حەزم لێدێتی.

ڕووداو: دەتوانیت نینۆکەکانت پێشانمان بدەیت؟ درێژن؟

مەریەم: بەڵێ.

ڕووداو: بۆچی کوورتیان ناکەیتەوە؟ واتە ئەم پەچەیەت تەنیا بۆ خۆپاراستنە؟

مەریەم: نەخێر. بەڵام نینۆک شتێکی باش نییە. کوورتیان دەکەم بەڵام هەندێ جار حەزم لێیە بیانهێڵمەوە.


مەریەم لە ئاوێنەدا وێنەی خۆی دەگرێت. شوێنەکە فەلەستینە و کاتی وێنەکە نەزانراوە

ڕووداو: ئەگەر ڕێگەیەک هەبێت، کەی دەگەڕێیتەوە؟ ساڵێکی دیکە بۆ نموونە یان کەی؟ تۆ گوتت تاوەکوو لە منداڵەکانت دڵنیادەبیتەوە، ئەوە دوو ساڵی دیکەیە؟ مانگێکی دیکەیە؟ یان چۆن؟ تۆ دەزانی دایکت و ماڵەوەتان هەموویان چاوەڕێی تۆن و ماڵباتەکەت هەموویان حەز دەکەن بگەڕێیتەوە؟ ئێستا دایکت بۆت دەگریت؟

مەریەم: بەڵێ، دەگریێت، زۆر فرمێسک دەڕێژێت، بەڵام من وتم کاتێک کە لە منداڵەکانم دڵنیابوومەوە ئەو کاتە دێم، واتە نامەوێت گوناهیان لە ملمدا بێت. هەتا لێیان دڵنیانەبمەوە ناگەڕێمەوە، ناشزانم ئەمڕۆ دەبێت، مانگێکی دیکە دەبێت یان ساڵێکی دیکە، نازانم. بەڵام هەر کە لێیان دڵنیابووم، بە پشتیووانیی خودا دێم.

ڕووداو: تۆ دەزانی کە ئێستا نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە و تا ئێستا نزیکەی چوار هەزار کەسی ڕزگار کردووە و پشتیووانیی کردوون، ئەگەر پشتیووانیی تۆش بکرێت، ئامادەیت ڕۆژێک بگەڕێیتەوە؟ پێویستت بە شتێک هەیە بۆ ئەوەی خۆت ڕزگار بکەیت و بگەڕێیتەوە؟

مەریەم: من پێشتریش وتم، هەر کە لە سەلامەتیی منداڵەکانم دڵنیابوومەوە، وەک چۆن پەیوەندیم بە ئێوە کردووە، دووبارە پەیوەندیتان پێوە دەکەم و دەڵێم یارمەتیم بدەن و دەگەڕێمەوە، بەڵام ناتوانم بە تەنیا بێم.

ڕووداو: تۆ هیچ لە بارەی کچە ئێزدییەکانی دیکەی وەکوو خۆت دەزانیت؟ بۆ نموونە ئەگەر لە تورکیا مابن؟ لەوێ لە فەلەستین و وڵاتەکانی دیکە چەندیانت بینی؟ ئاگاداری هیچ کەسی؟ زانیاریت لایە کەسانی دیکەی وەک خۆت هەبن؟

مەریەم: لە کەمپی هۆل دەمبینین، بەڵام نەمدەناسین.

ڕووداو: زۆر بوون؟

مەریەم: نەخێر دوو سێ کەس بوون. تەنیا ڕۆژێک ئەوانم بینی. هەر هێندەم زانی کوردن. دواتر لەو کەمپە دەرکەوتم و هیچم لەبارەیانەوە نەزانی.

ڕووداو: لە تورکیا کەسی دیکە نەبینی، لە فەلەستین یان لە وڵاتانی دیکە؟

مەریەم: نەخێر، لە تورکیا خۆم تێکەڵ بە هیچ کەس نەکرد. هەوڵمنەدەدا هیچ کەس بناسم و هیچ کەسێکی ئێزدیی لەو جۆرە ناناسم. تەنانەت لێرە لە فەلەستینیش هیچ کەسی وا نییە. من نازانم منیش چۆن دەرچووم.

ڕووداو: ئێستا تێکەڵیت لەگەڵ کێ هەیە؟ چ کارێک دەکەیت و چۆن ڕۆژەکانت بەسەردەبەیت؟ ئایا لە خانووی کرێی یان لە شوققەی؟ کێ کرێ و خەرجییەکانت بۆ دابیندەکات؟ تو گوتت ژنێکی خێرخواز ئەو کارە دەکات؟ ئایا بەشی پێویست پارەت دەداتێ بۆ کرێ و هەموو شتێک؟

مەریەم: پارەی کرێکە بە پیاوەکە دەدات نەک من، بەڵام خەرجی و خواردن و ئەوانی دیکە بە منیان دەدات. پێم دەڵێت هەرچی ویستت بۆ خۆتی بێنە، بەڵام کاتێک کە پارەم پێ دەدات، دەڕۆمە بازاڕ و بۆ خۆم هەموو شتێک دێنم.

ڕووداو: هیچ کەسێکی کوردی ئێزدی لە فەلەستین نابینی؟

مەریەم: نەخێر هیچ کوردێک لێرە نییە. هەرگیز.

ڕووداو: پێتوایە چەند کچی دیکەی وەک تۆ مابن کە لە فەلەستین، سووریا یان تورکیا بن و نەگەڕابێتنەوە؟ واتە ئەوانەی کە ئایینیان گۆڕراوە؟ بە بۆچوونی تۆ زۆرن؟ مەزەندە دەکەیت چەند بن؟

مەریەم: ڕەنگە 150 کەس یان شتێکی لەو بابەتە بن.

ڕووداو: واتە مەزەندە دەکەی تاوەکوو ئێستا 150 مابن؟

مەریەم: بەڵێ، بە نزیکەیی.

ڕووداو: تەماشای کوردستان و شنگال دەکەیت؟ تەلەڤزیۆن هەیە؟ یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیانبینی؟ حەزدەکەی کێ ببینیت، تەنیا دایکت و کەسی دیکە نا؟

مەریەم: حەزدەکەم هەموو کەسوکارم ببینم: براکانم، باوکم... هەموویان، بەڵام زۆرزۆر بیری دایکم دەکەم.

ڕووداو: چ شتێکی ناخۆشت لەم 10 ساڵەدا بەسەرت هاتووە کە لەبیرتنەکردبێت و لەبەری بگریێیت لە کاتێکدا کە تۆ هێشتاش نەبوویتە 18 ساڵ؟

مەریەم: زۆر ئازارم چەشت. زۆرزۆر. لەبەر ئەو نەهامەتییەی کە بینیومە، پێمدەڵێن تۆ تەمەنت 17 ساڵ نییە. دەڵێن تەمەنت نزیکەی 25 یان 26 ساڵە لەبەر ئەو زانینەی کە هەمە. ئەو نەهامەتی و دەردەسەریەی کە بەسەرم هات وایکرد تەمەنم ببێتە 25 یان 26 ساڵ.

ڕووداو: گوتت ئێستاش هەوڵدەدەی بخوێنیت، دەتەوێت بەردەوامی بە خوێندن بدەیت؟ دەڕۆیتە قوتابخانە؟

مەریەم: بەڵێ من دەچمە قوتابخانە و مانگێکی دیکە ئەزموونمان دەبێت. من دەخوێنم.

ڕووداو: پاسپۆرت، وەڵاتینامە و ڤیزە لە فەلەستین بۆتان درووستکراوە؟ هیچتان هەیە؟

مەریەم: نەخێر ئەو شتانەم هێشتا ئامادەنەبوون، بەڵام داواکاریم پێشکەشکردووە و چاوەڕێم دەرکەون و دواتر هەر کوێم ویست دەتوانم گەشتی بۆ بکەم.

ڕووداو: دەزانی کە ئێستا کەسوکارەکانت و ناسیاوەکانت هەموویان چاوەڕێن جارێکی دیکە بگەڕێیتەوە و بێیتەوە ئێرە، هیچ شتێکت هەیە لێرەوە بە کەسوکارت بڵێی یان پەیامێکت هەبێت بۆیان؟ ئایا ڕۆژێک دێت بێ پەچە بتبینین؟

مەریەم: بێگومان، ئەگەر گەڕامەوە، دەکرێت پەچەکەم لاببەم، بەڵام شاڵێک لە بری ئەوە لەبەردەکەم، واتە شتێک کە دامبپۆشێت.

ڕووداو: واتە ئەگەر ئێستا لێرە ڕێگەت پێ بدەن بە داپۆشراوی و بە موسڵمانی بگەڕێیتەوە، ئامادەیت بگەڕێیتەوە؟

مەریەم: نەک لەبەر موسڵمانێتی، بەڵام وەکوو وتم، کە کارەکانم تەواوکرد، بە موسڵمانی بێت یان ناموسڵمانی، دەگەڕێمەوە. لێرە هیچ کەسم نییە. لەبەر کێ بمێنمەوە؟!

ڕووداو: تۆ دەتەوێت بگەڕێیتەوە بەڵام چاوەڕێی هاتنی کاتەکەی دەکەیت؟

مەریەم: بەڵێ، زۆر حەزدەکەم بگەڕێمەوە، بەڵام دوای تەواوکردنی کارەکانم. هیوادارم هەموو خەڵکی کوردستان یارمەتیی من بدات بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە... خەونەکەم بهێننە دی.. زۆر حەزدەکەم.

ڕووداو: لە بارەی ئایینی ئیسلامەوە فێری زۆر شت کراویت بە زۆرەملێ، بەڵام لە بارەی ئایینەکەی خۆتەوە هیچ نازانیت، چونکە ئەو کاتەی کە ڕۆیشتی منداڵ بوویت، وایە؟

مەریەم: هەندێ شتی کەمم لەبیرە. بەڵام ئایینەکەمم زۆر نەدیت.

ڕووداو: تۆ بۆچی بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ براکانت ناکەیت؟ گوتت تەنیا لەگەڵ دایک و براژنەکانت قسە دەکەیت، بۆچی؟

مەریەم: ڕاستە. من قسە لەگەڵ ئەوان دەکەم. پێمدەڵێن لەبەر ئایین...

ڕووداو: بۆچی لەگەڵ براکانت قسە ناکەیت؟

مەریەم: ئەوان نایانەوێت. دەڵێن تۆ موسڵمانی بۆیە.

ڕووداو: هەر بە پەچەوە قسە لەگەڵ ماڵەوەتان دەکەیت؟

مەریەم: نەخێر، شتێکی حەڵاڵە کە براکانم بمبینن.

ڕووداو: بەڵام پێتوایە ئێستا حەرامە خەڵک بێ پەچە بتبینێت؟

مەریەم: بەڵێ، خەڵکی نەناسیاو بێ پەچە نامبینن. من تەنیا بۆ خۆپارێزی پەچە بەکاردێنم. ئەوانەی ئێرە ئەوانی دەرەوەی گوندەکەیان بەدڵنییە. منیش تەنیا دەمەوێت خۆم بپارێزم.


مەریەم لە فەلەستین سێڵفی دەگرێت
ڕووداو: ناخۆشترین ڕووداو لەم 9 ساڵەدا چیبووە کە بەسەرت هات کە لەبیری ناکەیت؟

مەریەم: هاوسەرگیریی زۆرەملێ و ئەوکاتەی کە کچەکەمم بوو، ئەمانە هەرگیز لەبیرناکەم.

ڕووداو: مەبەستت ئەو کاتەی کچەکەت هاتە سەر دونیا؟

مەریەم: بەڵێ، زۆر زەحمەت بوو. هیچ دکتۆرێکم لا نەبوو. منداڵەکەم پەیدا دەبوو و پێویستم بە هاوکاری بوو، کەسم لەگەڵدا نەبوو جیا لە ژنێک و چوار پیاو. چۆن دەتوانم منداڵەکەم بێنمە سەر دونیا؟ زۆر ئازارم بینی. نەخۆشخانە نەبوو. لەنێو ئۆتۆمبێلدا منداڵەکەم بوو.

ڕووداو: واتە هیچ دکتۆر و هیچ شتێک نەبوو جگە لە ژنێک و 4 پیاو؟

مەریەم: نەخێر، نەبوو. ئێمەیان بردە شوێنێک وەکوو مزگەوت وابوو، لەنێو مزگەوتەکەدا کورد هەبوون.. کوردی شيعە بوون. کاتێک کە ئێمەیان بینی، کە ئەوانەی لەگەڵ ئێمە سوننە بوون، وتیان ئێوە قبووڵناکەین. تەنیا دەمانویست لەو مزگەوتە بمێنینەوە تا ئەو کاتەی منداڵەکەم دەبوو و دواتر دەچووینە دەرەوە، بەڵام ڕێگەیان نەدا. پاشان سوپاس بۆ خوا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا منداڵەکەم بوو.

ڕووداو: شتێک ماوە کە نەمانپرسیبێت و بتەوێت باسیبکەیت؟

مەریەم: بەڵێ، تەنیا دەمەوێت ئەو کاتەی دەگەڕێمەوە، خەڵک یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی خەونەکەم بەدیبێنم.

ڕووداو: زۆر سوپاس. هیوادارین ڕۆژێک لەم ستۆدیویە هەڤپەیڤینت لەگەڵدا بکەین.

مەریەم: بە پشتیووانیی خوا.

ڕووداو: تۆ نەتویست ناوت ئاشکرابکەیت و ناوێکی دیکەت هەڵبژاردووە، مەریەم یان لوسیا؟

مەریەم: مەریەم، بەڵێ.

ڕووداو: زۆر سوپاس.[1]
ئەم بابەتە 217 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: فەلەستین
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 17-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 217 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,682
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,304
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!