ڕۆژی تەنگانە مەحەکی دۆستە.
نەهامەتی و تەنگانە لە کۆمەڵگەدا یەخەی هەموو کەسێک دەگرێت، واتە کەس نییە تووشی دەردەسەریی و کوێرەوەری نەبێت، لەو ڕۆژە تایبەتانەدا دۆست و دوژمن ڕووی ڕاستەقینەیان دەردەکەوێت. یان بڵێین: لە تەنگانەدا مرۆڤ دۆست و دوژمنی بۆ تاقی دەبێتەوە. [1]