زستان تەقەڵ پارۆ، هاوینێ پێخواس بڕۆ.
پارۆ: ساڵی پار (فەرهەنگی وشەنامە) وەرزی زستان لەبەر ئەوەی سارد و سەرمایە، کەسی هەژار و نەدار، بە تەقەڵ و دروومان واتە بە پینەوپەڕۆ بەڕێی دەکات، بەڵام وەرزی هاوین بە سادەیی تێدەپەڕیت. وەرزی زستان هەم ئامادەکاریی و هەم خۆپارێزی دەوێت، بەڵام وەرزی هاوین ئاساییە. [1]