زکی تێر ئاگای لە زکی برسیی نییە.
لە دنیای چینایەتیدا مرۆڤەکان بۆ هەژار و دەوڵەمەند یان سەردەست و ژێردەست دابەشکراون، ئەوانەی دەسەڵاتدارن، لە هەموو پێداویستییەکی کۆمەڵگە بەهرەمەندن، بەڵام زۆرینە کە چەوساوەکانن، برسیی و نەدارن. واتە: هەر کەسە و دەردی خۆی دەزانێت. کەس ئاگای لە کەس نییە. [1]