زینی ئەسپ بۆ گوێدرێژ نابێ.
زین: لە چەرم و دار درووستدەکرێت، لەسەر پشتی وڵاخ دادەنرێت، مرۆڤ لەسەری دادەنیشێت. زین بە قەبارەی پشتی ئەسپ یان مایین درووستدەکرێت، بۆ سەر پشتی کەر ناگونجێت، چونکە کەر پشتی کوورتترە، لەبری زین کوورتانی لەسەر دادەنێن. واتە: هەر شتێک بۆ جێگە و ڕێگەی خۆی دەشێ.[1]