زێی بادینان با هەر هاڕەهاڕی بێ، من لێی ناپەڕمەوە.
هاڕەهاڕ: مەبەست لە دەنگی ڕۆشتنی ئاوە. زێی بادینان یان زێی گەورە، یەکێکە لەو ڕووبارانەی زۆر بە خوڕ ئاوەکەی دەڕوات، پەڕینەوەی لێی بە مەلە کارێکی گرانە. لە کۆمەڵگەدا هەمیشە نەیار و دژەکان پلانگێڕی لەیەک دەکەن. پەندەکە واتە: خەڵکانێک بیانەوێت کار بە یەکێک ئەنجامبدەن و تووشی زیانی بکەن، ئەویش نەیکات.[1]