ژن بە شەوێک دەبێتە مەلاژن.
لە کوردەواردا فەقێ هەژدە ساڵ دەخوێنێ، پاشان دەبێتە مەلا. بەڵام ئافرەتێک مێری پێدەکات، بەیەک شەو دەبێتە مەلاژن. واتە؛ زۆر کەس هەیە لە ژیانیدا هیچ ماندووبوونێکی نەکێشاوە، یان هێچ شارەزاییەکی لە بوارێکی تایبەتیدا نییە، بەڵام دەخرێتە پلە و پۆستێکی گرنگەوە کە شایەنی نییە. [1]