ژن پرسی پێبکە، بەڵام بەقسەی مەکە.
ژن پرسی پێبکە بەڵام وەک ئەڵقە لەگوێی مەکە.
لە تێڕوانینێکی ئایینییەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ئاییەکاندا ژن پێگەی زۆر کەمترە لە پیاو، بۆیە قسە و گوفتاری لەلایەن پیاوەوە زۆر بەهەند وەرناگیرێت، واتە: دەکرێت لە بابەتە چارەنووسسازەکاندا ژن گوێی بۆ بگیرێت، بەڵام مەرج نییە بە قسەی بکرێت.[1]