ژن ژنی مێردانە، بێ با لەبن بەردانە.
با کە هەڵدەکات، شتی بێبەها و سووک ڕاپێچی بن بەرد و پەبنا و پەسێر دەکات، لە کۆمەڵگەدا ئەو کەسانەی کە ڕەفتار و کرداری هەڵە ئەنجامدەدەن، جا بەخواستی خۆیان بێت یان بەنەزانیی، بۆ ئەوەی لەکەی سەرشانیان کاڵببێتەوە، بەردەوام خۆیان لە خەڵکی دەشارنەوە، وەک کاڵای بێبەها لەپەناو پەسێردا دەبن. [1]