ژنی ترشکە، مێردێ بۆخۆت خۆشکە.
ترشکە: یان ترشۆکە جۆرێک گیای بەهارییە، ترش و خۆشە، لە کوێستانی وڵاتی کوردەواردا دەڕوێت، کاتێک کە پێداگات، خەڵکی بۆ لای خۆی کێشدەکات. واتە: ژن وەک ترشۆکە وایە، ئارەزووی پیاو بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. بەهۆیەوە پەیوەندی درووستدەکەن و خێزان پێکدێنن. [1]