ناونیشانی بابەت: ئەو خێزانانەی هەڵگری ڤایرۆسی HIV و ڤایرۆسی جگەری جۆری B و C چۆن ئەتوانن ببنە خاوەنی منداڵ؟ (زنجیرەی دووەم)
ئامادەکردن و نووسین: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئەگەر ژنەکە هەڵگری ڤایرۆسەکەبێت و پیاوەکە هەڵگر نەبێت و بیانەوێ منداڵیان ببێ پێویستە چی بکرێت؟:-
- پێویستە خانمەکە دەرمانی تایبەت بە دژە ڤایرۆسەکان بەکاربهێنێت تاکوو ڕێژەی ڤایرۆسەکە لە لەشیدا بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێت و پیاوەکەش ڤاکسین یاخود دەرمانی تایبەت بەکاربهێنێت.
یەکێکی تر لە ڕێگاکان بریتییە لە پیتاندن بەڕێگای بلوری، یاخود لەلایەن ستافی تایبەتەوە پیاوەکە فێربکرێت کە چۆن سپێرمەکانی بکاتە ناو لەشی هاوسەرەکەی، یاخود لە ڕێگای تاقیگەوە سپێرمەکان بکرێنە ناو ڕەحمی ژنەکەوە، ئەمەش وادەکات کە پیاوەکە تووشی ڤایرۆسەکە نەبێت.
=KTML_Bold=بۆ ڕێگری کردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ منداڵەکە پێویستە چی بکرێت؟=KTML_End=
- ئەگەر دایکەکە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و پیاوەکە هەڵگر نەبێت پێویستە دایکەکە دەرمانی تایبەتیی دژە ڤایرۆس بەکاربهێنێت و باوکەکەش ڤاکسین یاخود دەرمانی تایبەت بەکاربهێنێت.
- یەکێکی تر لە ڕێگاکان بۆ ئەو خێزانانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و بیانەوێ بەڕێگای سرووشتی منداڵیان ببێ پێویستە بە بەرنامەیەکی تۆکمە دەرمانەکانی دژە ڤایرۆسەکان وەربگرن لەگەڵ بەکارهێنانی کۆندۆم، تەنیا لەکاتی دابەزینی هێلکەدا نەبێت کە یەکجار تاکوو دووجار سەرجێی هەبێت بەبێ کۆندۆم.
- ئەگەر دایک و باوکەکە بەباشی دەرمانەکان وەربگرن بە جۆرێ کە ڕێژەی ڤایرۆسەکە لە لەشیانا نزیکبێتەوە لە سفر ئەوکاتە کە منداڵیشیان بوو بە ڕێگای تەبیعی یاخود نەشتەرگەری ئەوە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ منداڵەکە زۆر کەمە و نزیک دەبێتەوە لە سفر. [1]