ناونیشانی بابەت: ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی کێشە لە بۆرییەکانی خوێنی دڵ و چووک، کە هۆکارن بۆ نەخۆشی (ڕەپنەبوونی چووک)
(زنجیرەی یەکەم)
ئامادەکردن و نووسەر: د. #دێراو سەعید عوسمان#
پەیوەندییەکی گرنگ هەیە لەنێوان ڕەپنەبوونی چووک و نەخۆشی دڵ، کە ئەکرێت هەردووکیان بەهۆیی بوونی کێشەوە بێت لە بۆریەکانی خوێن و پێویستیان بە چارەسەرە.
- کاتێک لە سەرەتادا کێشە لە موولوولەکانی خوێندا درووستەبێت مەرج نییە یەکسەر نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ دەرکەوون، بەڵکوو زۆربەی جار لە سەرەتادا کەسەک تووشی ڕەپنەبوونی چووک دەبێت چونکە تیرەی مولولەخوێنەکانی دڵ 3 - 4 سم دەبێت، بەڵام هیی چووک 1 - 2 سانتیمە، بۆیە زووتر کار لە چووک دەکات و ئەکرێ سێ بۆ چوار ساڵ وردەوردە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵی تێدا دەرکەوێ.
=KTML_Bold=ئەو نەخۆشیانەی کە کاردەکەنە سەر تێکچوونی بۆریە خوێنبەرەکان و ڕەپنەبوونی چووک و نەخۆشییەکانی دڵی لێدەکەوێتەوە ئەمانەن:-=KTML_End=
- نەخۆشی فشاری خوێن بە ڕێژەی لە %68.
- نەخۆشی بەرزی چەوری خوێن بە ڕێژەی لە %60.
- نەخۆشی شەکرە بە ڕێژەی لە %20.
- گیرانی بۆری خوێنبەری دڵ بە ڕێژەی لە %20.
- قەڵەوی و خواردنی ناتەندرووست و وەرزش نەکردن.
- هەڵکشانی تەمەن.
- کەمبوونی ڕێژەی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن.
- هەندێک پشکنین هەن کە پێویستمانە چارەخوازەکە ئەنجامی بدات، بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکان وەک پشکنینی خوێن، سۆنەری ملەوەن، پێوانی کارکردنی موولوولەکانی خوێن تاکوو بزانین ئیشکردنیان لە چ ئاستێکدایە. [1]