ناونیشانی بابەت: دووگیانی و پێوەری تەمەنی کۆرپەلە بە پێی هەفتە و مانگ
ئامادەکردن و نووسین: د. #هودا ئەحمەد ڕەشید#
زۆر جار پزیشکان وا ڕاهاتوون بۆ ئاسانکاری چاودێریکردنی دووگیانی ئاماژە بدەن بە تەمەنی دووگیانی و کۆرپەلە بە پێی هەفتەی دووگیانیەکە، ئەمەش هەندێک جار دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم تێگەیشتنی دایکان لە تەمەنی دووگیانییەکەیان، کە زیاتر ئارەزوو دەکەن زانیارییەکان بە پێی پێوەری مانگ وەربگرن، بۆ زیاتر ئاسانکاری، تەمەنی کۆرپەلەکانتان بە پێی هەردوو پێوەرەکە دادەنێین..
- مانگی یەکەم = هەفتەی. 1 بۆ 4
- مانگی دووەم = هەفتەی 5 بۆ 8
- مانگی سێیەم = هەفتەی 9 بۆ 13
- مانگی چوارەم = هەفتەی 14 بۆ 17
- مانگی پێنجەم = هەفتەی 18 بۆ 22
- مانگی شەشەم = هەفتەی 23 بۆ 27
- مانگی حەوتەم = هەفتەی 28 بۆ 31
- مانگ هەشتەم = هەفتەی 32 بۆ 35
- مانگی نۆیەم = هەفتەی 36 بۆ 40
- هەفتەی 41 و 42 = پێشبینکردنی منداڵبوونی سرووشتی - تێپەڕبوونی وادەی دووگیانی. [1]