ناونیشانی بابەت: هەوکردنی کیسی بورسای ئەنیشک یاخوود ئەنیشکی قوتابی چییە؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
بریتییە لە هەڵاوسان و هەوکردنی ئەو کیسە ئاویەی کە دەوری جومگەی ئەنیشک دەدات و وەک بالیفێک کاردەکات و پارێزگاری لە ئەنیشک دەکات.
=KTML_Bold=کێن ئەوانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن؟=KTML_End=
- ئەو کەسانەی پیشەکەیان بە جۆرێکە کەدەبێت فشاری زۆر بخەنە سەر ئەنیشکیان یاخوود جووڵەی زۆر و دووبارە بە ئەنیشکیان بکەن بۆ نموونە: دارتاش ، وێنەکێش ، قوتابی ...هتد.
- وەرزشەوانەکان یاخوود ئەو کەسانەی هەندێک خولیایی تایبەتیان هەیە کە جووڵەی دووبارە بە ئەنیشکیان دەکەن، بۆ نموونە موسیکژەنەکان.
- هەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکوو: شەکرە، نەخۆشییە ڕۆماتیزمییەکان ، نەخۆشییەکانی غودە، دەردەشاهانە..هتد
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
- هەڵاوسان لە دەوری جومگەی ئەنیشکدا.
- ئازار لە ئەنیشکدا بەتایبەتیی کاتی جوڵاندنی جومگەکە.
- هەندێکجار سووربوونەوە و گەرمبوونی جومگەکەش ڕوودەدات.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی:=KTML_End=
- جووڵەی بەردەوام و دووبارە بە جومگەکە، هەروەک لەوانەی وەرزشی بەیسبۆڵ دەکەن یاخوود وێنە دەکێشن.
- فشار خستنە سەر جومگەکە و دانانی بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر تەنێکی ڕەق وەک لەوانەی کاری کۆمپیوتەر دەکەن یاخوود قوتابی.
- هەوکردنی بەکتیریی بەهۆی بەکتریاوە.
- پێکان یاخوود بەرکەوتنی زەبرێک بۆ ئەنیشک.
=KTML_Bold=دەستنیشانکردنی:=KTML_End=
- نیشانە کلینیکییەکان.
- سۆنەری جومگەکە.
- هەندێک جار لەکاتی بوونی کلسدا ، تیشکی ئێکس ڕەی و تیشکی تەنووریش لەوانەیە پێویست بێت.
=KTML_Bold=چارەسەرکردن:=KTML_End=
- پشوودان بە جومگەکە و نەجوڵاندنی جومگەکە، کە باشترە کیفی تایبەت بە ئەنیشک بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر جومگەکە.
- بەکارهێنانی پاکی سارد بۆ سەر جومگەکە.
- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردنە ناستیرۆیدیەکان لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا.
- ئەگەر ئەو ڕێگایانەی سەرەوە سوودی نەبوو ئەوا باشترە لەژێر دەلالەتی ئامێری سۆنەردا، ئەو ئاوەی کۆبووەتەوە ڕابکێشرێت و دەرزی دژە هەوکردنی بۆ بکرێت. [1]