ناونیشانی بابەت: شیرە ئاڵتوونییەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە؟ (golden milk) و بە زمانی هندی پێدەوترێت (Haldi Doodh) :
ئامادەکردن نووسین: #هەڤین کەمال شا محەمەد#
بریتییە لە گیراوەی (شیر + زەردەچەوە+ هەنگوین)
پێکهاتەکانی:
کوپێک شیر +کەوچکێکی چا زەردەچەوە+ کەوچکێکی چا هەنگوین
یەکێکە لەو گیراوانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئازاری جومگەکان و ئاوسان و داخورانی جومگەکان . لە زۆر شوێن پێدەوترێت (ئەسپرینی سرووشتی) لەبەرئەوەی ئەگەر ڕۆژانە بەڕێکی بخورێتەوە، بەڕێژەیەکی زۆر ئازار کەمدەکاتەوە، هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە لەبەرئەوەی دژە هەوکردنێکی بەهێزە ، ئاوسانی جومگەکان کەمدەکاتەوە و دژەئۆکسیدێکی زۆر باشە . هەروەها کاریگەریی هەیە لەسەر بەهێزی ئێسک ، بەهۆی شیرەکەوە کە ڕێژەیەکی زۆری کالسیۆمی تیادایە و هەروەها ئەو ماددەی کۆرکمین ەی لە زەردەچەوەدا هەیە، بینراوە کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە پتەوکردنی چڕی ئێسکدا .
=KTML_Bold=سوودەکانی تری شیری زەردەچەوە:=KTML_End=
1- کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی زیپکەی دەموچاو ، چونکە دژەبەکتیریا و دژەکەڕووی تیادایە و پاکژکەرەوەشە.
2-کاریگەریی هەیە لەسەر زیادکردنی گەشەی قژ بەتایبەتیی ئەگەر زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکرێت .
3- بۆ هەناسە توندی و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و گیرفانی لووتەکان . لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر دژەبەکتیریا و دژەڤایرۆسی تیادایە .
4- بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجە و ڕێگریکردن لێی .
5- بۆ دابەزاندنی کێش چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە .
6- بەسوودە لە کاتی سەرمابوون و پەتاکاندا و دەشتوانرێت مێخەکی تێکەڵ بکرێت نیو کەوچکی چا .
7- بۆ کەمخەوی: ئەو ئەمینۆ ئەسیدانەی تیایدایە لەگەڵ تریپتۆفانی ناوی ، خەوەکەت ئارامتر دەکەن بەتایبەتیی ئەگەر پێشخەوتن بخورێت و زەنجەفیل یاخود دارچینی تێکەڵ بکرێت .
8-کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات ، خوێن پاکدەکاتەوە لەگەڵ کۆئەندامی لیمف ، و جگەر پاکدەکاتەوە لە پاشەڕۆکان، و پێست ڕوون و بریسکەدار دەکات و ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە لە ئافرەتاندا .
=KTML_Bold=کاریگەرییە خراپەکانی:=KTML_End=
1- ئەوانەی نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە و فشاری خوێنیان بەرزە دەبێت بە ئاگادارییەوە بیخۆن .
2- لە هەندێک کەسدا حەساسیەت و خوران درووست دەکات .
3- زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی درووستبوونی بەردی گورچیلە .
4- بەڕێژەیەکی کەم کاریگەریی پاکردنەوەی جگەری هەیە ، بەڵام بەڕێژەی زۆر کاریگەریی پێچەوانە و نەرێنی هەیە بۆ جگەر .
5- لەوانەیە ببێتە هۆی نەزیف و خوێنبەربوونی ڕەحم لە ژنانی دووگیاندا ، بۆیە لەو حاڵەتانەدا دەبێت بەڕێژەی کەم بەکاربێت .
6- لەوانەیە ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن و سەرئێشە درووست بکات .
7- پێویستە ئەگەر نەخۆشییەکت هەبوو پێش بەکارهێنانی ڕای پزیشکەکەت وەربگریت .
تێبینی: ئەم پێکهاتەیە پێویستە ڕۆژانە یەکجار بخورێتەوە ، بەیانیان یاخود شەوان و باشتریشە شەوان پێش خەوتن بخورێتەوە. [1]