سەد ڕۆژ چەک یەک ڕۆژ گەڕەک.
هەندێکجار کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان بنەماڵەکاندا سازدەبێت، بە گفتوگۆ ناگەنە ئەنجام بە خوێنڕێژی یەکلایی دەکەنەوە، بەهۆیەوە دوژمنایەتی درووستدەبێت، بۆیە کەسی دوژمندار دەبێت بەردەوام چەکی پێبێت، ڕۆژێک چەکی پێنەبێت، لە کۆڵانیکدا تووشی دوژمنەکەی دەبێت و دەستدەدەنە یەخەی یەک. مەبەست لە کەسی دوژمندارە، کە بەردەوام دەبێت چەکی پێبێت و لە ئامادەباشیدا بێت.[1]