سەد ڕەحمەت لە کفن دز.
پێشوان دەگێڕنەوە و دەڵێن: گۆڕهەڵکەنێک ئەبێ، هەرجارێک مردوویەک بنێژرێ، شەو ئەچێ کفنەکەی دەدزێ، دوای ماوەیەک گۆڕهەڵکەنەکە دەمرێ، کوڕەکەی لە جێی کارئەکا، ئینجا هەر مردوویەک بمرێ، ئەچێ کفنەکەشی دەدزێ و دەستدرێژیش دەکاتە سەری. بۆ خراپەکارێک بەکاردێت کە لە باوانی خراپتر ڕەفتار بکات. [1]