سەری کەچەڵان با لەبن کڵاوی بێ.
لە کوردەواردا کەسی کەچەڵ بۆ ئەوەی عەیبی کەچەڵی داپۆشێت، بەردەوام کڵاو دەکاتە سەری، واتە: کڵاو بۆ داپۆشینی عەیبی کەچەڵیی لەسەردەنرێت. پەندەکە واتە: کەسێک لەکەی لەسەر بێت و بیەوێت زمان درێژی بکات، پێی دەوترێت: قسە مەکە با ڕازت ئاشکرا نەکەین.[1]