سەی ڕاودەنێ بۆ نانێک.
سە: مەبەست لە ئاژەڵی سەگە. لە کۆمەڵگەدا کەسی چرووک و دەستنووقاو زۆرن کە خاوەنی سامان و دارایی گەورەن، بۆخۆیان ئامادەنین هیچی بخۆن و تەنیا نانێکیش بە کەس نادەن، بۆ کەسێکی چاوچنۆک و پیسکە بەکاردێت، بۆ نانێک بچێت بەگژ هەموو کەسێکدا. [1]