سەگی خوێڕی دوای کاروانی، کلکی ناوە لەناوگەڵانی.
سەگ ئاژەڵێکی بەئەمەکە کورد بۆ پاسەوانی مەڕوماڵات یان مڵکوماڵ بەکاری دێنێت، هەندێک سەگیش هەیە بەرەڵاکراون، بەکەڵکی پاسەوانی نایەن، پێیان دەوترێ: سەگی خوێڕیی یان بەرەڵا کە بۆ ژەمە سکییەک دوای کاروان دەکەون. سرووشتی سەگی ترسنۆک وایە کە بۆی دەچی، کلکی دەکاتەوە بەناوگەڵیدا، پشاتاوپشت ڕادەکات. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی کەم نرخە کە بەنوزەنوز بۆ شتێکی کەم دوای خەڵکی بکەوێت.[1]