سەیر لەوەدایە، خاوەن تەڵەکە بێتەوە.
پێشوان دەڵێن: کابرایەک تەڵەیەک دەنێتەوە، ڕێوییەکی پێوەدەبێت. ڕێوییەکە لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی لە تەڵەکە بکاتە و دەربازی بێت، لەو کاتەدا شێرێک بەوێدا ئەڕوا و ڕێوییەکە دەبینێ کە بەتەڵەکەوە بووە، مەبەستییەتی بیخوا، ڕێوییەکە فێڵی خۆی بەکار دەهێنێت و دەڵێت: بەخوا سەیرە! شێرەکە دەڵێت: چی سەیرە؟ ڕێوییەکە دەڵێت: سەیر لەوەدایە خاوەن تەڵەکە بێتەوە و کەوڵم بکات و بمکوژێ، بۆیە خێرا شێرەکە دەڕوات و ڕێوییەکەش ڕزگاری دەبێت.[1]