سێ شت پەسەندن، منداڵی لیکن، گۆلکی زکن، جاشکی کوڵکن.
بەپێی تاقیکردنەوەی سەدان ساڵەی ناو کۆمەڵگە، پشتاوپشت و دەماودەم هاتووە، کەسە داناکان هەندێک شتیان پەسەند کردووە کە جۆری باشن و دەکرێت کەڵکیان لێوەربگیرێت. گۆلکی زکن، واتە: ئەو گوێرەکەیەی کە ورگ و سکی قەڵەو بێت باشە، هەروەها جاشکی کوڵکن: مەبەست بەچکەی گوێدرێژە کە کوڵکی زۆر بێت. لەگەڵ منداڵی قەڵەوی لیکن.[1]