=KTML_Bold=سەرۆکایەتى هەرێم بەبێ یەکێتیى ڕۆژى هەڵبژاردنى دیاریکردووە=KTML_End=
هەفتەى ڕابردوو لە کۆبوونەوەى شاندى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# و سەرۆکایەتى هەرێم، یەکێتیى بۆ دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردن مەرجى هەبووە، بەڵام دواتر سەرۆکایەتى هەرێم بەبێ گەڕانەوەى کۆتایی بۆ یەکێتیى ڕۆژى هەڵبژاردنى دیاریکرد.
هەرچەندە هەفتەى ڕابردووو، شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێم و یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لە #هەولێر# لەبارەى دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردن کۆبوونەتەوە، بەڵام شاندەکەى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان بۆ دیاریکردنى ڕۆژ هەڵبژاردن مەرجى هەبوو.
شاندەکەى یەکێتیى پێیوابووە بەر لەوەى ڕۆژى هەڵبژاردن دیاریبکرێت پێویستە یاسای هەڵبژاردن گۆڕانکارى تێدا بکرێت. ئەویش لە ڕێگەى ئەو سکاڵایەى لە دادگاى فیدڕاڵى ئێراق تۆمارکراوە.
سەرۆکایەتى #هەرێمى کوردستان# بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکێتیى ڕۆژى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستانى لە ڕێکەوتی #25-02-2024# دیاریکردووە. [1]