شەوی خۆش لە ئەنگۆرەوە دیارە.
ئەنگۆر: هەنگۆر یان ئێوارە (فەرهەنگی شێخانی) شەوی زستان لەدەمەو ئێوارەوە دیارە، ئاخۆ ئەو شەوە خۆش دەبێت یان سەخت و پڕ بەفر و بازان دەبێت، واتە: قازانج و زیانی کار لەسەرەتاوە دیارە، بۆیە مرۆڤ دەبێت وریا بێت لەوەی ئەنجامی دەدات، کەواتە دەستکەوتنی قازانج یان زیانکردن بەدەست خۆتە.[1]