شەیتان شەرمی لە ڕیشسپی کردووە.
شەیتان: پەری ڕەش یان ئەهریمەن (فەرهەنگی شێخانی) خواوەندی خراپەکارییە. لە کوردەواردا هەموو هۆز و بنەماڵەیەک کەسی ڕیشسپی هەیە، کە پرسووڕای پێدەکەن، بەردەوام جێگەی ڕێزن. واتە: دەبێت ڕیز لە کەسی بەتەمەن و ڕیشسپی بگیرێت ئەگەر چی دوژمنیشی بیت. [1]