شیوی بەزۆر کابان، یان سوێر دەبێ یان بێ خوێ.
شیو: چێشت (فەرهەنگی خاڵ) کابان: ژنی ماڵ. لە کوردەواردا ئەو کابانانەی چێشت سازدەکەن، بەپێی پێویست خوێی تێدەکەن، بۆ ئەوەی خواردنەکە تام بگرێت، ئەو ئافرەتانەی بەزۆر چێشتیان پێ سازبکرێت، یان سوێر دەردەچێت یان بێ خوێ. واتە: کارێک بەزۆر بە کەسێک بکرێت، خراپ ئەنجامی دەدات.[1]