شیوی سێ کابان هەر بۆنسۆیە.
شیو: چێشت (فەرهەنگی خاڵ) بۆنسۆ یان بۆسۆ: مەبەست لە بۆنی شتێکە کە سووتابێت. لە کوردەواردا ماڵ یەک بڕیاردەری هەیە کە باوکە، باش و خراپ یەکلایی دەکاتەوە، لەناو چێشتخانەشدا دەبێت یەک ژن هەبێت، ئەگینا چێشت باش دەرناچێت. کورد دەڵێت: دێیەک فرە کویخا بێت، کاری ناچێتەپێش.[1]