شەڕ گۆڤەندی میرانە.
گۆڤەند: ئاهەنگ و شایی. لە دنیای چینایەتیدا ژیانی مرۆڤەکان لەنێوانی بەرداشی شەڕ و ئاشتیدایە، دەبێت مرۆڤ بجەنگێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاشتی بژیی، بۆیە تێڕوانینیی مرۆڤ بۆ جەنگ و ئاشتی جیاوازە. واتە: نەبەردیی لە گۆڕەپانی جەنگدا بۆ کەسی ئازا و دلێر ئاهەنگە بەڵام بۆ کەسی ترسنۆک دۆزەخە.[1]