شەیتان داری لەبن کلکی داوە.
شەیتان: پەری ڕەش یان ئەهریمەن (فەرهەنگی شێخانی) خواوەندی خراپەکارییە. زۆر کەس هەن لە ژیاندا فریوی کەسانی تەڵەکەباز دەخۆن و کاری خراپ ئەنجامدەدەن، بەهۆیەوە دەبنە خراپەکار. بۆ بەکەم پیشاندانی ناکەسێک بەکاردێت کە لەلایەن خەڵکی ساختەچییەوە بۆ کاری خراپ فریودرابێت. [1]