شمشێری ڕاستی کول دەبێت، بەڵام ناشکێت.
شمشێر: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، تیغێکی دوودیوی نوک تیژە، مشتووکی هەیە لە شاخی ئاژەڵ درووستدەکرێت، لە جەنگدا بەکاردێت. کول: بۆ تیغێک بەکاردێت کە بەئاسانی شت نەبڕێت، شمشێری چاک لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنان کول دەبێت، بەڵام ناچەمێتەوە، واتە: لە هەموو سەردەمێکدا ڕاستی تێکناشکێت بەڵکوو سەردەکەوێت. [1]