شێربە و لەپی خۆت دابگرە، شێخ عادی نایەتە هاواری تۆ.
شێر لە ئەفسانەگەلی کوردەواردا بە ئاژەڵێکی بەهێز و بەتوانا ناسراوە، چوێنراوە بە مرۆڤی ئازا و چاونەترس. شێخ عادل: کەسایەتییەکی نەناسراوە. مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ دەبێت لە ئیشوکاردا پشت بەخۆت ببەستە، بەتەمای کەس نەبێت، کورد وتەنی خۆت پشتی خۆت نەخورێنی کەس بۆت ناخورێنی.[1]