عەینی تاس و عەینی حەمام.
تاس: جۆرە جامێکی دەم واڵای تەنکە (فەرهەنگی خاڵ) لە گەرماودا خەڵکی لە کاتی خۆشتندا ئاوی پێدەکەن بە جەستەیاندا. عەینی: وەکو، واتە: لە شتێک ڕابکەی، لە جێگەیەکی تر تووشی هەمان شت ببیتەوە، یان کەسێکی نەزان لەسەر کار لاببرێت، کەسێکی وەک ئەو بخرێتەوە شوێنی. [1]