فیلی شای دیوە بۆیە دەماخی بەرزە.
دەماخ: مەبەست لە کەسی لووتبەرز و بەدەمارە. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن هیچ نەدیون، لەگەڵ ئەوەدا دەستکەوت و داهێنانیان نییە، بۆبەڕێکردنی ژیانیان خۆیان بە کەسانی دەسەڵاتداردا هەڵدەواسن. شانازی بەبوونی ئەوانەوە دەکەن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەشتی خەڵکییەوە لووتی بەرز بێت. [1]