بۆ خۆپاراستن لە پلەی گەرمی بەرز چی بکەین؟
ساڵانە لە وەرزی هاویندا پلەکانی گەرما لە
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان بە گشتی و چەند ناوچەیەک بەتایبەت، دەگەنە ئەوپەڕی، بۆیە باشتر وایە پارێزگاری لە خۆمان بکەین.
شارەزایان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو گەرمایە، بە گرتنەبەری چەند ڕێگاچارەیەک ڕێنماییمان دەکەن.
بۆ بەدوور بوون لە کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
- خۆ بە دوور گرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و ماوە درێژی تیشکی خۆر.
- خواردنەوەی برێکی زۆر لە ئاو بۆ ھێشتنەوی لەش بە شێداری.
- جێ نەھێشتنی منداڵ لەناو ئۆتۆمبێل کە ڕەنگە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان.
- جێ نەھێشتنی ئەو کەلوپەلانەی کە خێرا ئاگر دەگرن لەناو ئۆتۆمبێل وەک ئامێرەکانی بارگاوی کردن، مۆبایل، بۆن، بۆنخۆشکەری ھەوا.
- ھۆشیار کردنەوەی گەشتیاران و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی کە گونجاون بۆ مەلەکردن.
-سەردانی نەخۆشخانە لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی (خۆر لێدان).
[1]