سەرۆک کۆمار، دکتۆر
لەتیف ڕەشیدلەتیف ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی
13-08-202313-08-2023، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە ئێراق، بەڕێز فیلیە ڤاریۆلا، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئێراق و یەکێتی ئەوروپا و پەرەپێدانیان لە زۆر بواری گرنگدا کرد ، لەوانە پرسەکانی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و شەڕی دژی تیرۆر و گەندەڵی و جەختیشی لە پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنیان کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
سەرۆک کۆمار ستایشی ڕۆڵی باڵیۆز فیلیەی کرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوودا.
لە لای خۆیەوە باڵیۆز، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار و دڵخۆشی خۆی لە ماوەیەی کارکردنی لە ئێراقدا دەربڕی و جەختیشی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراق و پشتیووانیکردنی ئاساییش و سەقامگیری کرد.
[1]