بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا (#عەبدولکەریم شێخانی#)
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد مامۆستا (عەبدولکەریم شێخانی) ، نیگەران و دڵگران بووم.
مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی هاوڕێی دێرینی سەرۆک #مام جەلال#، نوسەر و شاعیر و وەرگێڕ و زمانزان بوو، ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە وێژە و وشە و ئەدەب و زمانی کوردی کرد و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەبەرەوپێشبردنی ڕەوتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و کلتوری دا.
بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لە مامۆستای کۆچکردوو خۆش بێت و جێی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=