قسە کەوتە زارێ، کەوتە شارێ.
زار: مەبەست لە دەمی مرۆڤە. هەموو مرۆڤێک کۆمەڵێک نهێنی تایبەت بەخۆی هەیە کە تەنیا خۆی دەیزانێت، هەروەها دەشێ هەندێک نهێنی هەبێت کەسێک یان زیاتر بیزانێت، بۆیە پاراستنی نهێنی ئەرکێکی ڕەوشتییە، واتە: هەندێک نهێنی کە وترا زۆر زوو بڵاودەبێتەوە، بۆیە نەدرکاندنی باشترە. [1]