قسەی بەر ئاگردان و هۆنەهۆنی بەرازی زۆر لەیەک دوورن.
هۆنەهۆن: مەبەست لەو نرکەیەیە کە بەهێواشی لە دەمی بەراز دەردەچێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە جێگە و دۆخی جیاوازدا قسەی تایبەتیی و پڕ بەپێستی خۆی دەکات. واتە: قسەی کەسێکی بەهەڵوێست لەکاتی شێنەیی و کاتی تەنگانە، زۆر لەیەک دوور و جیاوازە.[1]