قسەی مەزنان نەخشە لە بەردان.
قسەی مەزنان: مەبەست لە قسە و پەندی پێشینانە، کە باپیران و داپیرانمان لە ئەنجامی ڕووداو و بەسەرهاتی ڕۆژگاری دێرینەوە، پوختیان کردووەتەوە و وەک ئامۆژگاریی و ڕێنوێنی، دەماودەم و پشتاوپشت گەیاندوویانە بە ئێمە. چۆن نەخشی سەربەرد بەدرێژایی هەزاران ساڵ دەمێنیتەوە، قسەی گەورەپیاوان و داپیرانی بەئەزموون، بەدرێژایی مێژوو بۆ ئێمە ماوەتەوە.[1]