وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە نووسراوێکی نهێنی، بەڕێوەبەری نووسینگەکەی خۆی دەکاتە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە
سلێمانیسلێمانی.
بە فەرمانی نهێنی و بە واژووی
کوێستان محەمەدکوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (بێستوون جەبار مەجید) دەکرێتە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی.
بێستوون مەجید، پێشتر بەڕێوەبەری نووسینگەی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە.
ناوبراو هاتۆتە شوێنى ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوبەرى پێشووتر بەهۆى ئەوەى ناوبراو مۆڵەتى خوێندنى ماستەرى وەرگرتووە و بەپێی یاساش پێویستە مۆڵەتى خوێندنەکەى هەڵوەشێنێتەوە.
[1]