بە خۆشحاڵییەوە لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیێندراوە ڕۆژنامەڤانییەوە ڕایدەگەیێنین کە تۆڕی میدیایی ڕووداو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی بردەوە، وەک ڕێزلێنانێک لەکار و دەستکەوتەکانی ڕووداو لە بواری میدیا دا.
براوەکانی خەڵاتە زێڕینەکانی ستیڤی ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە ڕاگەیێندران و ڕۆژی 13ی ئۆکتۆبەر دابەش دەکرێن لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
تۆڕی میدیایی ڕووداو لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ئەو پابەندییەی خستووەتە ئەستۆی خۆی کە گۆڕانکاری لە میدیای کوردستان و ناوچەکەدا بکات، ئەوەشی زۆر بەسەرکەوتووییەوە جێبەجێکردووە و بەردەوامیش دەبێت. خەڵاتی زێڕینی ستیڤی پابەندبوونی پتەوی ڕووداو بە پەیڕەوکردنی ستاندەردی پیشەییبوون و نوێگەرییەوە دووپات دەکاتەوە.
هەوڵە بەردەوامەکانی ڕووداو بۆ پاڵپشتیکردن و پابەندبوون بە بەرزترین بەهاکانی ڕۆژنامەڤانی و جەختکردنەوەی لەسەر ڕاستگۆیی و کاری نوێ، سرووشبەخشن بۆ دامەزراوە میدیاییەکان لە کوردستان، ناوچەکە و جیهان. ئەم خەڵاتە پێزانینی کاری دڵسۆزانە و پابەندبوونی ماندوونەناسانەی تەواوی ستافی ڕووداوە و ئاماژەیەکیشە بۆ پابەندبوونی هەموومان بە پرەنسیپەکان و بەها سەرەکییەکانی ڕۆژنامەڤانییەوە.
ئەم خەڵاتکردنەی ڕووداو کە لەسەر بنچینەی کاریگەری هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ ڕەنج) و (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس) ، هەروەها بەهۆی فراوانی ڕووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی، خەڵاتە بۆ یەک بە یەکی هاوکارانی ڕووداو.
بەخشینی خەڵاتی کۆمپانیای ساڵ بە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەستکەوتێکە و شانازی پێوە دەکەین. لە هەمان کاتدا سوورین لەسەر درێژەدان بە ئەرکەکەمان بۆ بەرەوپێشبردنی کاری میدیا و ئەنجامدانی پێشکەوتنی نوێ. خەڵاتی زێڕینی ستیڤی ئاماژەیەکە بۆ کاری هاوبەشی تۆڕەکەمان و پێکەوە کارکردنمان و هەوڵی هەر تاکێکیشمان ئەوەیە کاری باشتر لە چوارچێوەی ڕووداودا پێشکێش بکەین.
تۆڕی میدیایی ڕووداو سوپاسی متمانەی ڕێکخەران، ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و پاڵپشتیکارانی خەڵاتەکانی زێڕینی ستیڤی دەکات لە ڕێزگرتنیان لە هەوڵی بێ وچانی ڕووداو لە بواری میدیادا. ئەم خەڵاتە ئێمە بۆ باشترکردن و پیشەییبوونی زیاتری کاری میدیا و خزمەتکردنی زیاتری بینەران، بیسەران و خوێنەرانی ڕووداو هاندەدات. [1]
تۆڕی میدیایی ڕووداو
14-08-2023
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شیوەیەک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=