ناونیشانی بابەت: لەب لەبان
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
لە پێش ڕاپەڕین و لە دوای ڕاپەڕین، دەیان کەسی ئینتیهازی و مەقاش و ماستاوچی و لەب لەبان و هیچ لەبارانەبوو ، لەم وڵاتە دا سەریان هەڵدا .
ئەم دەم و چاوانە ، بە ڕوخساری تایبەتیان و بە کردەوه و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەیان ، بە ئەزموونی کارە ئینتیهازی و پەرپوتەکانیان لە هەر شوێنک دا بن دیارن.
ڕۆژانە ژمارەی ئەو کەسە خۆ هەڵواسەرانە لە زیاد بوون دایە ، ئەم خۆبەرە پێشەوانە ڕوو بکەیتە هەر شوێنێک بە دەم و چاو کردەوە و هەڵسوکەوتەکانیان دەناسرێنەوە.
ئەم ماهێتە پوچەڵانە ، بە تەکتیک وستراتیژیی ئینتیهازیانەی سەردەمی جیهانگیریی ، لە هەموو کۆڕو کۆبوونەوە کانی ناوەوه و دەرەوەی وڵات ، لە هەموو و یاد و و بۆنەکان دا ئامادەن و ڕۆڵی تایبەتمەندی خۆیان دەگێڕن.
ئەم کەسە لەبلەبانە بەخشکەیی ، بە پلان و بەرنامه و نەخشەی دیاری کراو، بە پلەکانی پەیژەی خۆ هەڵواسین و خۆبردنە پێشەوە و ماستاو خۆیان دەگەیەننە ئۆرگانە جیا جیاکانی حیزبەکان و کایەکانی حکومەتی هەرێم .
ئەم ڕوخسارانە ، توتی ئاسا زمانێک دەزانن لە گەڵ هەموو زمانەکانی دنیا جیاوازە، ، سیناریۆیەک دەهۆننەوە ، هەر لە ماهیەتی ئەکتەرێکی وە ک خۆیان دەوەشێتەوە ، نمایشێک دەنوێنن لە هەموو نمایشەکانی شانۆ جیاوزە .
بە جۆرێک گەمە بە عەقڵی سەرکردەی حیزبەکان وپەرلەمان و حکومەت دەکەن ، هەردوو لایان یەک ڕۆح و یەک جەستەن ، بەیەک سک لەدایک بوون ، پێکەوە شیریان خواردووە ، هەمووتەمەنیان هەر هاوڕێ ی گیان بە گیانی یەکتریی بوون ، تەواوکەری یەکترین و بێ یەک هەڵناکەن .
گەرپسپۆڕانی سایکۆلۆژی ودەروون زانی ، تویژینەوەیەکی وردی دەروونی ، لە باری کەسێتی لاواز و دەروونی ئاڵۆزیان بکات ، زۆربەیان کەسانی بێ تواناو هیچ لە بارانەبوون ، هەست بە گڕێ ی کەمی دەروونی وکەسێتی لاوازی خۆیان دەکەن ، بۆ پڕکردنەوەی ئه و گرێ ئاڵۆزییە ی دەروونیان ، پەنا دەبەنە بەر هەڵپەی نزیک بوونەوە لە سەرکردەی سیاسیی حیزبەکان وسەرانی حکومەت .
سەرانی حیزبەکان و پەرلەمان و حکومەت بەداوای ئەم کەسێتییە مەقاش و ئینتیهازی و ماستاوچی یانەدا دەگەڕێن ، هەردوولایان تەواوکەری یەکترین .
ئەم ئینتهازیانە نە خۆیان خۆش دەوێت ، نە کەس ، نە نیشتمان ، لە هەموو بەهایەک خاڵین ، تەنیا عاشقی پله و پایایەی کورسی دەسەڵات وسەرمایەی ئەم نیشتمانەن .
ئەم ئینتیهازی و مەقاشانە لە حکومەت دا ، دەبێت ڕوێژکارو پەرلەمانتارو وەزیر و سەر نووسەرو ڕۆژنامەنووس بن ، لە هەرشوێنێک بن ، لەئۆرگانەکانی حیزب و کایەکانی دەسەڵات دابن ، لە حیزبەکان دا دەبێ سەرکردە بن .
بۆشایی هەست بەکەمی کەسێتی و گرێ ی ئاڵۆزی نەرجسیەتی سایکۆلۆجی ئەم ئینتیهازیانە بە هیچ پۆستێک پڕ نابێتەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=