کابان کە شیوی سوور بوو یان بێ خوێ، مانایەکی لێدە نامرێ.
کابان: ژنی ماڵ. شیو: چێشت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) شیوی سوور مەبەست لە برنجی سوورە، مانایەکی لێدە واتە: گلەیی دۆستانەی لێبکە. هەر کەسێکی ناسیاو کارێکی خراپی ئەمجامدا، گەر گلەیی دۆستانەی لێبکەیت، ئاسایی وەری دەگرێت. واتە: گلەیی لە شتی خراپ بکەیت، نەنگی نییە. [1]